سیمایەکی مۆدێرنی دەبێت
ناو بازاڕی رانیە بۆ بەردەم مزگەوتی گەورە نۆژەن دەکرێتەوە
+964
ژێوار خدر
دەستکراوە بە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی رانیە و وا بڕیارە بە شێوازێکی سەردەمەییانەش ناو بازاڕەکە چاک بکرێت.
بەشدار حەمید، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانيی رانیە بە 964ـی وت، تێچووی پڕۆژەکە 30 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت، بڕیارە لە ماوەی 210 رۆژدا تەواو بکرێت.
وتیشی، لە دیزاینە نوێيەکەدا، رەچاوی پشوودانی سەردانیکەران کراوە و باسیش لەوە کراوە، رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نەدرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتاییان لەو بارەیەوە نەداوە.