هەر ژوورێک بۆ پێنج خوێندکار

وەرگرتنی بەشەناوخۆی لە زانکۆی سلێمانی دەبێتە ئەلیکترۆنی

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەی سێشەممە، زانکۆی سلێمانی پلاتفۆڕمێک بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی وەرگرتنی خوێندکار لە بەشە ناوخۆییەکانی رادەگەیەنێت، كە دەبێت هەر پێنج خوێندکارێک گرووپێک دروست بکەن و ژوورێک بە خواستی خۆیان وەربگرن.

سبەی زانکۆکە رێوڕەسمی هەیە و لینکەکە بەردەست دەخات.

زانکۆکە ساڵانە لە نێوان هەشت بۆ 10 هەزار خوێندکاری هەیە، هەروەها زیاتر لە چوار هەزار خوێندکاری نوێ بۆ قۆناغی یەک وەردەگرێ کە نیوەی خوێندکارەکان ماڵیان لە دەرەوەی شارە، ئەوانیش دەچنە بەشە ناوخۆییەکانی سەر بە زانکۆی سلێمانی.

دکتۆر یۆهان عوسمان، وتەبێژی زانکۆی سلێمانی بە 964ی وت، “سبەی سیستمەکە کارا دەبێت، ئەو بارگرانییەی هەبوو بۆ پێدانی بەشەناوخۆیی و لە ئەستۆگرتنی ژوورەکان کۆتایی دێت، تەنیا لەسەر ئەو خوێندکارانەی دەچنە بەشەناوخۆیی پێویستە، پێنج خوێندکار پێکەوە بچنە ناو سیستمەکە و داوای یەک ژوور بکەن”.

سیستمەکە هیچ تێچوویەکی دارایی ناهێنێتە سەر خوێندکار، تەنیا داتایەکە و دەچێتە لای ئیدارەی بەشەناوخۆییەکان و بە گوێرەی ژمارەی خوێندکارەکان و ژووری داخڵکراو، بڕیار لە دابەشکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەدرێ.

وتەبێژەکەی زانکۆی سلێمانی وتی، “بەهۆی ئەوەی لە 1.6.2024 نەیانتوانیوە داهاتی خۆیان بەکاربهێنن، بۆ سەرخستنی سیستمەکە لایەنێکی سیاسی هاوکاریان بووە”، بڕیارە لە پێگە فەرمییەکانیان لینکی وەرگرتنی ژوور لە بەشە ناوخۆییەکان بڵاوبکەنەوە.

ژینگەی عێراق و زانکۆی سلێمانی سوود لە توانای کادرەکانی...

ژینگەی عێراق و زانکۆی سلێمانی سوود لە توانای کادرەکانیان وەردەگرن

ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆی سلێمانی کرا

ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆی سلێمانی کرا

زانکۆی سلێمانی بەشێکی نوێ دەکاتەوە و وتەبێژ بە تایبەت ...

زانکۆی سلێمانی بەشێکی نوێ دەکاتەوە و وتەبێژ بە تایبەت ناوی دەبات