لە ئامێدی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست داو و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون
+964
دلوڤان زێباری – دهۆک
کەمێک لەمەو پێش لە ئەنجامی رووداوێکی هاتۆچۆ لەسەر رێگای سیارەتیکا بۆ ئامێدی ژنێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەتین جەمیل، وتەبێژی راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای دهوک بۆ 964 پشتڕاستی کردەوە، کە لە رووداوەکەی ئەمرۆ لەسەر رێگای ئامێدی کەسێک گیانی لەدەست داوە و چوار کەسیش برینداربوون.
روونیشیکردەوە، ئێستا بریندارەکان لە نەخوشخانەی فریاکەوتنی دهۆک چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتۆچۆی پارێزگای دهۆک لەپەیچی فەرمی خۆی پۆستێکی دابەزاندووە وتویەتی، لەسەر رێگای گشتی سیارەتیکا بو ئامێدی لە نزیک مزگەوتی گوندی روستینکێ رووداوێک لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا لە ئەنجام دا ژنێک گیانی لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
وتیشی، ئێستا تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخوشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
ئامۆژگاریی شارەزایان:
پێش یەکەم بارانی زستان، تایەی ئۆتۆمبیلەکەت بگۆڕە
سلێمانى
بۆ ماوەى سێ شەوى تر داخستنى تونێلى پێشڕەو بەردەوام دەبێت
کهسێكیش گیانى لهدهستدا
ئەمشەو له سێ رووداوی هاتووچۆدا 12 كهس برینداربوون
خۆی بە شۆستەکە گرتەوە
شۆفێرێک نمایشی کرد و کەتنی نایەوە
کێشە بۆ فریاکەوتن دروستبووە
لە قەڵادزێ پزیشکانى نیشتەجێى خولاو بایکۆتیان راگەیاند
سێنیان ئەندامی یەك خێزانن
لە سەر رێگەی دەریاچەی حەمرین چوار كەس گیانیان لەدەستدا
شۆفێرێک