خواردنیشیان پێدرا
سەگەکانی عەربەت چارەسەر دەکرێن
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکوانی بواری ئاژەڵان چوونە ناحیەی عەربەت بۆ کۆکردنەوەی ئەو سەگانەی چەند رۆژێکە لەوێ بڵاوبوونەتەوە.
شادیە عەلی سەرۆکی رێکخراوی هانای ئاژەڵان بە 964 وت، ئەمڕۆ چونەیە ناحیەی عەربەت، تایبەت بە کۆکردنەوەی ئەو سەگانەی چەند رۆژێکە لە ناحیەکە بڵاوبوونەتەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ بە هاوکاری بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت خواردن براوە بۆ سەگەکان و چارەسەری پزیشکیش بۆ سەگەکان دەکرێت، لەبەرئەوەی زۆربەیان تووشی گەڕی بوون.
هەروەها وتی، چەند شایەتحاڵێک بینیویانە سەگەكان بە ئۆتۆمبێل هێنراونەتە عەربەت و گوێچکەشیان تاگی پێوەیە و نەزۆک کراون و لە هەوڵی دوورخستنەوەیانن.
دوێنێ ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوانی خۆجێی لە عەربەت، لە دادگا سکاڵای یاساییان لە دژی شارەوانیی سلێمانی تۆمارکرد، ئەوەش لەسەر ئەو سەگە گەڕ و بەرەڵایانەی پێشتر، “بەڕێوەبەری ناحیەکەیان وتبووی شارەوانیی سلێمانی لە عەربەت بڵاوەی پێ کردوون”.
شارەوانی سلێمانی بەهۆی سەگە گەڕەکانەوە سکاڵا باران دەکرێ
سەگ
هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە بۆ پاراستنی خوێندکاران
لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە
سەگى بێلانە پەلامارى داوە
سەگى بیلانە هەردوو قاچى جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى گەستووە
نیوەیان نەزۆک کراون و ئازاد کراونەتەوە
نزیکەی 18 هەزار سەگی بێلانە لەناو هەولێر کۆکراونەتەوە
لە ناحیەی سلێمان بەگی خورماتوو