بۆچى دێت؟
سبەینێ ئەو ژنەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى لە دەستە دێتە هەولێر
964+
ژووری هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی شەممە لە هەولێر تاوتوێی لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم دۆسیە گرنگەکان و پرسە هاوبەشەکان دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 6.9.2024، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی فوئاد حسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی، سبەی شەممە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی ناوەندی سەردانی هەولێر دەکەن
لە راگەیەندراویی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی ناوەندی سەردانی یاوەری ئەو شاندە دەکەن کە سبەی دەچێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی کابینەکە کۆدەبنەوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، بڕیارە تەیف سامیش لەگەڵ شاندەکەی ئەنجوومەنی وەزارەیی و ئابووری عێراق بێت.