له‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ یه‌كه‌مجاره‌

نزیکەی 50 هەزار پەنجەماسی خرایه‌ بەنداوی ئاوەسپی یەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نزیكه‌ى 50 هه‌زار په‌نجه‌ ماسی خرایه‌ نێو به‌نداوى ئاوه‌سپی یه‌وه‌، ته‌واوى ئه‌و په‌نجه‌ ماسیانه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه‌ دابین كرابوو.

بەنداوى ئاوه‌سپی، ده‌كه‌وێته‌ 44 كیلۆمه‌تر باكوورى قه‌زاى كفرى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان و لە ساڵی 2018 ـه‌وە تێدا دەستکرا بە گلدانەوەی ئاو و تواناى گلدانه‌وه‌ى زیاتر له‌ 21 ملیۆن مه‌ترسێجاى هه‌یه‌.

ئارام مه‌عروف به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌نگاو به‌ 964ـى راگه‌یاند، دوێنى ئه‌و ژماره‌ په‌نجه‌ ماسییه‌یان خستووه‌ته‌ ناو به‌نداوه‌كه‌وه‌.

وتیشی “له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش ساڵدا ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ په‌نجه‌ماسی بخرێته‌ ناو ئه‌م به‌نداوه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بوونى ئه‌و ژماره‌ په‌نجه‌ ماسییه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنێ له‌سه‌ر سامانى ماسی له‌و سنووره‌ ده‌بێت.

وشكبوونى چه‌مى ئاوه‌سپی سه‌دان بێچووه‌ ماسی له‌ناو...

وشكبوونى چه‌مى ئاوه‌سپی سه‌دان بێچووه‌ ماسی له‌ناوبردووه‌