لە سنووری پارێزگای هەولێر

جوتیاران گرێبەستە کشتوکاڵییەکانییان دەکرێت بە ناوی خۆیانەوە

+964

ژێوار خدر

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەر جوتیارێک زەوی لەبەردەستدابێت و گرێبەستی کشتوکاڵی بەناو نەبێت، لەمەودوا دەتوانێت گرێبەستەکە بگۆڕێت بۆ سەر ناوی خۆی.

مەڕوان حسێن، بەڕێوەبەری بنکەی کشتوکاڵی مەخمور بە 964ـی وت، هەر جوتیارێک کە زەوی هەیە و گرێبەستە کشتوکاڵییەکەی بەناوی خۆی نییە دەتوانێت بێت و گرێبەستەکە بکات بەناوی خۆیەوە.

وتیشی، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی جوتیاراندایە ،چونکە پێشتر کێشەی زۆرێک لە جوتیاران بووە، جوتیار هەیە لە ساڵی 1975ەوە گرێبەستەکەی بەناوی خۆی نییە و خاوەنی زەوی کشتوکاڵیش بووە.

روونیشیکردەوە، پێویستە ئەو کەسە دوو شاهێدی هەبێت و هەروەها پشتگیری موختار و بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان جا قەزا بێت یان ناحیە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ جێبەجێ کردنی مامەڵەکانی.

”ئەوەی من ئاگادار بم، بڕیارەکە تەنیا سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و بۆ پارێزگاکانی دیکە نییە.” مەڕوان حەسەن وای وت.

+964صورة من منصة (شبكة):
هێندەی نەماوە کێشەی جوتیارانی مەخمور چارەسەر بێت

هێندەی نەماوە کێشەی جوتیارانی مەخمور چارەسەر بێت