شۆفێرەكەشی هەڵاتووە

لەسەر رێگای گوێر بارهەڵگرێک نزیكەی 30 سەر مەڕ مردار دەكاتەوە

964+
فەرهاد حەسەن

لە رێگای گوێر، قەلابێك كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی بەناو مێگەلەمەڕێك دا دەكێشێت و نزیكەی 30 سەرمەڕی مردار كردووەتەوە.

رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر بۆ ناحیەی گوێر لەنزیك گوندی شەمامەر، روویداوە.

سەرباز سیان، شایەتحاڵ لە نزیك رووداوەكە بووە بە 964ـی وت، بەچاوی خۆی بینیوە كە چۆن قەلابەكە خۆی كێشاوە بەناو مێگەلە مەڕەكەدا و ئەوەی ئەو بینیویەتی 25 تاوەكو 30 سەرمەڕ لەملاو ئەو لای رێگاكە كەوتوون و مرداربوونەتەوە.

وتیشی ” شۆفێری قەلابەكە كە زانی ئەو رووداوەی دروستكردووە، هەڵاتِ و لە شوێنەكە نەما”.