راگیرانەکە تەواو بوو

دەتوانن دەستبکەنەوە بە گواستنەوەی کارتی زانیاری


ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی کارتی زانیاری سلێمانی، دەستپێکردنەوەی مامەڵەی گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شارەکان راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی یەک مانگ راگیرا.

رۆژی 4.8.2024 و بە گوێرەی نوسراوێكی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شارەکان راگیرا، ئەوەش “بۆ زیاتر رێکسختنی کاروبارەکانی کارتی زانیاری گواستنەوەی لەنێوان ناحیە، قەزا و شارەکان”.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.9.2024، بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە”.

بەو هەنگاوە، هاوڵاتیان دەتوانن کارتی زانیارییەکەی بگوازنەوە لەنێوان شارەکان و سەرجەم ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان و هەر هاوڵاتییەک کاری گواستنەوەی کارتی زانیاری هەیە دەتوانێت سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات.