20 خێزانن
سه‌نته‌رى ئۆتیزمى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى ئه‌و ماڵانه ده‌كات كه حاڵه‌تى ئۆتیزمیان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەنتەری ئۆتیزم له هەڵەبجە، له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ردانى ئه‌و ماڵانه ده‌كات كه حاڵه‌تى ئۆتیزمیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى دایك و باوكیان منداڵه‌كانیان نانێرنه سه‌نته‌ره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ریش ده‌ڵێت، ئه‌و خێزانانه به‌هۆى بوونى حاڵه‌تى ئۆتیزم له ماڵه‌كانیان رووبه‌ڕووى حاڵه‌تى ده‌روونى بوونه‌ته‌وه.
له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 40 حاڵه‌تى ئۆتیزم له سهنتەرهكه تۆماركراون، به‌ڵاك وه‌ك به‌ڕێوه‌بەرى سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڵێت، حاڵه‌ته‌كان زۆر زیاترن به‌ڵام هه‌موویان لاى ئه‌وان تۆمار نه‌كراون.
ئاوارە نەورۆز، بەڕێوه‌بەری سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە به 964ـى راگه‌یاند، له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ردانى ئه‌و ماڵانه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له دۆخى ژیان و كێشه‌وگرفت و ئاستى حاڵه‌تى ئۆتیزمه‌كه‌یان بزانن.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان ده‌كه‌ین لاى ئێمه تۆماركراون به‌ڵام به‌هۆى كه‌موكوڕى دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان نانێرنه سه‌نته‌ره‌كه‌مان و ناچار ئێمه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین”.
لیژنه‌كه‌ى سه‌ردانى ئه‌و ماڵانه ده‌كات، جگه له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان كە خاوه‌نى ماسته‌ره له چاره‌سه‌ر ده‌روونییه‌كان هه‌مانكات مامۆستاى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیشیان له‌گه‌ڵه، رێنمایی پێویست ده‌ده‌نه ئه‌و خێزانانه و حاڵه‌ته ئۆتیزمه‌كه‌یان و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان ده‌زانن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تاوه‌كو ئێستا سێ سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه به‌ڵام به‌پێی پلانى سه‌نته‌ره‌كه‌یان سه‌ردانى هه‌موو ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ن كه له‌سنوورى پارێزگاكه‌یان نزیكه‌ى 20 حاڵهوت ده‌بێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ر، ده‌ره‌نجامى سه‌ردانه‌كانیان ده‌كه‌نه راپۆرتێك و بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، بۆئەوەی ئه‌گه‌ر پێویست بێت هاوكارى و رێنمایی پێویست و چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كانیان بۆ بكرێت.