هەواڵەکان
درۆنێكی توركیا لە كەركوك تێكشكێندرا و خانەوادەكیش لە هەولێر لە سێ مانگدا سێ كوڕیان لەدەست دا
+964
ژووری هەواڵ
درۆنەكانی توركیا هەر لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان ناكەن، ئەوەتا ئەمڕۆ درۆنێك لە جەرگەی كەركوك و لە گەڕەكی تسعینی عەرەب نشین كەوتە خوارەوە، بەڵام باش بوو كەسی نەكوشت.
ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک: تەقەمان لێکرد دوور بکەوێتەوە، بەڵام بەقسەی نەکردین، بۆیە خستمانە خوارەوە
ئهو گهنجهى دوێنێ له زێى گهوره لە خەبات خنكا و ئهمڕۆ تهرمهكهى دۆزرایهوه، دوو مانگ لهمهوبهر دوو براى دیكەی له ئهنجامى سووتانى كارگەی غازی نەورۆز له سنوورى ههولێر، گیانیان لهدهستدابوو
تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ خنکا دۆزرایەوە
بڕیارەكەی حكومەت بۆ بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، لای ژمارەیەک وانەبێژی پشدەر نەبووە جێی دڵخۆشی، ئەوان ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی پشدەر گردبونەتەوەو دەڵێن ناومان لەلیستی وانەبێژاندا نییە.
بەشێك لە وانەبێژان گردبوونەوە
ئیتر نەخۆشەكانی جەڵتەی مێشك لە زاخۆ پێویست ناكات بچنە دهۆك و ئەوەتا بەشی جەڵتەی مێشك لە فریاكەوتنی زاخۆ كرایەوە، كە نزیكەی ساڵێکە تەندروستی زاخۆ خەریکی کردنەوەی بەشەكەن.