"هیچ حاڵەتێکی کولێرامان نییە"

خۆپاراستنی هەولێر: تەواوی چاومان لەسەر خاوێنی سەوزەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە هەولێر هیچ حاڵەتێک بە پەتای کۆلێرا، تا ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 12:00 تۆمار نەکراوە، خۆپاراستنی شارەکە شەش لیژنەی دروست کردووە، چاوی تەواوی لیژنەیەکییان لەسەر “خاوێنی سەوزەی شارەکەیە”.

لە هەرێمی کوردستان تەنیا شەش حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکراوە، شارەکانی دیکە هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەکراوە و تائێستا خاوێنن.

دکتۆر بێریڤان ئەسعەدی، بەڕێوەبەری تەندروستی خۆپاراستنی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 25.8.2024 بە 964ی وت، “بە سەرجەم چێشتخانە و رێستۆرانتەکان و بە تایبەت میللیەکان وتراوە، سەوزە جوان بشۆردرێتەوە و کارمەندەکانیان رەچاوی پاکوخاوێنی بکەن، داوامان ئەوەیە خەڵکیش بەئاگاییەوە لە دەرەوە سەوزە بخۆن”.

دەربارەی ئەگەری بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سەوزە، ئەو وتی، “هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتن و بەکارهێنانی سەوزە، ئەوەی چاوی لەسەر بوو زیاتر سەوزەی کۆیە و تەقتەق بوو کە دەهاتنە ناو هەولێر، لەهەندێک ناوچە بە ئاوی قورس ئاو دەدران، لیژنە لێیان کۆڵینەوە ئێستا ئەوانیش ئاوی خاوێن بەکاردەهێنن”.

کۆلێرا بەجۆرێکە، 80%ی ئەوانەی تووش دەبن نیشانەکانیان لەسەر دیار نییە، بەڕێوەبەری تەندروستی خۆپاراستنی هەولێر وتی، “رەنگە هەبن توشبووبن، بەڵام بەرگری لەشیان بەهێزە چاک دەبنەوە، ئەم پەتایە کاتییە و تێدەپەڕێ، ئەگەر هەر حاڵەتێکی نەخوازراویش رووبدات، لیژنەکان کۆدەبنەوە و رێکارییان دەبێت”.

کۆلێرا چییە و چۆن بڵاودەبێتەوە؟

کۆلێرا چییە و چۆن بڵاودەبێتەوە؟

هەموو ئەو شوێنانە تێکدران کە بە ئاوی قورس سەوزەیان ئاو ...

هەموو ئەو شوێنانە تێکدران کە بە ئاوی قورس سەوزەیان ئاو دەدا

ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هەیە و بازاڕی سەوزە کز بووە

ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا هەیە و بازاڕی سەوزە کز بووە