لە کەلار

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە جۆرى وەرگەڕان کە کەمێک لەمەوبەر لە نزیک ناحیەی رزگاری شارى کەلار روویداوە کەسێک گیانى لەدەست داوە.

سامان عەلى، وتەبێژى هاتوچۆى گەرمیان بە 964ـى وت،”هاتوچۆ ئاگادار نەکراوەتەوە و خەڵکى تەرمەکەیان هەڵگرتووە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ئەوەى دەیزانین ئەوەیە لە گوندێکی سەربە رزگاری  ئەو کەسە بە ئۆتۆمبێلەکەى وەرگەڕاوە و گیانى لەدەست داوە”.

“ئەو کەسەى لە رووداوەکەدا گیانى لەدەست داوە، خەڵکى کەرکوکە و لە دایکبووى 1971″، سامان عەلى واى وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری تۆیۆتا کرۆلابووە و وەرگەڕانەکەشی بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گەنجێک گیانی لەدەستد...

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا