هەواڵەکان

له‌ سلێمانى نه‌خۆشی كۆلێرا، له‌ هه‌ولێر كامێراى نوێى چاودێریو له‌ دهۆكیش كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى گوللەتۆپێك

+964

ژووری هەواڵ

له‌ سلێمانى باس باسی بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرایه‌، نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ناو ئه‌م وڵاتانه‌شدا له‌و شوێنانه‌ى كه‌ خواردن و سه‌وزه‌ و مسوه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن و كه‌مترین چاوی لیژنه‌كانى ته‌ندروستیییان له‌سه‌ره‌.

هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار کران

هەشت حاڵەتى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار کران

له‌ هه‌ولێر سه‌ره‌نجى زیاتر خراوه‌ته‌ سه‌ر دۆخى هاتوچۆ و بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ئه‌و كامێرایانه‌ى وه‌گه‌ڕخست كه‌ چاودێرى تیژڕه‌وى شۆفێران ده‌كه‌ن.

ئاگاداربن لە ئەمڕۆوە كامێرا نوێیەكانی هەولێر سەرپێچی ...

ئاگاداربن لە ئەمڕۆوە كامێرا نوێیەكانی هەولێر سەرپێچی تۆمار دەكەن

نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی گوندێكی ناحیه‌ى دێره‌لووك گوێیان له‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌بێت، كاتێك له‌ماڵ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌بینن گولله‌ تۆپێكه‌ و له‌سه‌ر رێگایه‌كی گشتى كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

گوللەتۆپێک لەسەر شەقامی گشتی کەوتەخوارەوە

گوللەتۆپێک لەسەر شەقامی گشتی کەوتەخوارەوە

گوندنشینێك له‌ سنوورى قه‌زاى خورماتوو خه‌مى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كێویه‌كانى سنووره‌كه‌ى له‌ كۆڵ ناوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌و گرفتى تینوێتیان نه‌مێنێت، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى پۆندێكی ئاوى بۆ دروست كردوون.

گوندنشینێك

گوندنشینێك "بە خێر" پۆندێكی بۆ ئاژەڵە كێوییەكان دروست كردووە