مەفرەزەیەکی پۆلیسی راپەڕین دەردەکەوێت وێنە:پۆلیسی راپەڕین.
لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە
نزیکەی 40 رۆژ پێش ئێستا تۆمەتبارێک دزیکردبوو ئێستا دەستگیر کراوە
توانا نەقی
لە رۆژی 1.7.2024هاوڵاتیەک لە قەڵادزێ سکاڵای لای پۆلیس ئەنجامدابوو کە ئۆتۆمبێلەکەیان دزیووە، ئێستا پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دانی بە تاوانەکەشیدا ناوە.
ئەمشەو چوارشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی سکاڵاکەی کردووە وتوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ماڵی خۆیان لێ دزراوە، لە هەمان رۆژەوە پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
دەشڵێت، ئەوان بە هاوکاری پۆلیسی سۆران توانیویانە تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و کە ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە و بە پارەکەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە جۆری ئۆپڵ کڕیوە و دەستیان بەسەر ئەویشدا گرتووە.
ئێستا تۆمەتبار (ن، ر، ن) بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و ئۆتۆمبێلەکەش گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.