هەواڵەکان لەگەڵ توانا نەقی

ناو شار و دەرەوەی شار بە کامێرای تیژڕەوی تەنراوە و کلینکی گەڕۆکێش بۆ سێ ناوچە دانران

+964

ژووری هەواڵ

ناو شار و دەرەوەی شار و رێگای چۆڵ و قەرەباڵغ بە کامێرای تیژڕەوی تەنراوە، بۆیە ئاگاداربن و دوور بڕۆن و سەلامەت بگەن.

ئەوەی کە خەڵکی خورماتوو زۆر دڵیان پێ خۆش بوو دەیانتوانی بینێرنە دەرەوەی قەزاکە و بێژێویشیان لەسەری بوو خورماکەیان بوو، ئێستا داری خورماکانیش نەخۆش کەوتوون و بەرهەمەکەیان بەکەڵک نەماوە، ئیتر ئەو گەرما تاقەت پڕوکێنەش کە تەنیا سوودی بۆ خورماکەیان بوو فریایان ناکەوێت.

ئیتر لەمەودوا ئەگەر چوونە گەشت و سەیران و خوانەکردە یەکێک نەخۆشکەوت و حاڵەتێکی تێکچوونی تەندروستی بۆ دروست بوو، سەیرانەکە مەشێوێنن و مەگەڕنێنەوە، لەوێ تیمی تەندروستی گەڕۆک هەیە و چارەسەری بۆ دەکات، ئەمە تەنیا بۆ گەشتیار نا هەفتانە سەردانی گوندە دوورەدەستەکان دەکەن و چارسەری پیرەپیاو و پیرەژنەکانی ئەو گوندانەش دەکەن.

دوای بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی جێهێشتنی زیاتر لە 100 سەرە مەنهۆڵ لەسەر جادەکانی زاخۆ لەلایەن تۆڕی 964، کە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ شۆفێران دروستکردبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 21.4.2024 دەستکرا بەقیرتاوکردنی جادەکان و بڕیارە لە هەفتەیەکدا تەواو ببێت.