تاوانبار بە ئاسانی دەرباز نابێت

كەركوك بە كامێرای چاودێریی زیرەك دادەپۆشرێت

964+
كاروان ساڵحی- كەركوك

بۆ لەمەودوا هەر تاوانێک لە کەرکوک و دەوروبەری ئەنجام بدەیت، بە ئاسانی لەدەست كامێراكانی چاودێریی رزگارت نابێت.
بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کەرکوک، ئیدارەی پێشووی شارەکە بڕیاری دابوو بە كڕینی 450 كامێرای زیرەکی جێگیر و جوڵاو بە تێچووی نزیكەی نۆ ملیار دینار، بەشێك لەو پڕۆژەیە ئەنجام دراوە، بەڵام بەهۆی بۆشایی ئیداریی شارەكە پڕۆژەکە راگیراوە و بڕیارە جارێكی دیكە دەستپێبكاتەوە.

ئەندازیار خەبات ئەسعەد راوێژكاری پارێزگای كەركوك بۆ ئاوەدانكردنەوە بە 964ـی وت، “پڕۆژەی دانانی كامێرای چاودێری، پڕۆژەیەكی ئەمنییە بۆ پاراستنی شارەكە بە دانانی 450 كامێرا، هەشت ملیار و 600 ملیون دیناری بۆ تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی بینایەكی تایبەت و هێڵی پەیوەندییەكان و كڕینی كامێراكان”.

” 300 كامێرا جێگیر دەبێت و 70 دانەش جوڵاو دەبێت، 80 كامێراش تایبەت دەبێت بە ناسینەوەی ژمارەکان و رووخساری تاوانبار، بە هەمان شێوەی لە وڵاتانی ئێران و توركیا هەیە”، خەبات ئەسعەد وای وت.

پێداچوونەوە: شۆرش قادری

ئەو پاسانەی هاتوچۆ بە قوتابیان دەکەن پێویستە کامێرای چ...

ئەو پاسانەی هاتوچۆ بە قوتابیان دەکەن پێویستە کامێرای چاودێریان تێدا بێت