ئاسایشی سلێمانی وادەڵێت

بكوژی هاوڵاتییەكی هەولێر لە سلێمانی دەستگیر كرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، بکوژی هاوڵاتییەکی شاری هەولێر دەستگیر كرد.

ئاسایشی سلێمانی كەمێك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە، پاش ئەوەی شەوی رابردوو هاوڵاتییەكی شاری هەولێر، کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلە، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئیسکانی نوێ) کوژرا، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ 18.8.2024 توانیان ئەنجامدەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیر بکەن
و رووبەڕوی یاسای بکەنەوە.

تا ئێستا نازانرێت بکوژى هاوڵاتییەکەى ئیسکانى نوێ دەست...

تا ئێستا نازانرێت بکوژى هاوڵاتییەکەى ئیسکانى نوێ دەستگیرکراوە یان نا