زانایان: به فه‌رمى داواى لێبوردنى نه‌كردووه
نزیكه‌ى 10 داواى یاسایی رووبه‌ڕووى قاسم شه‌شۆ ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نزیكه‌ى 10 داواى یاسایی له‌لایه‌ن ده‌زگاى فه‌رمى و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له شنگال ده‌كرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى له وته‌یه‌كدا كردبوونى و ده‌ڵێن “سووكایه‌تى به ئایینى ئیسلام كردووه”.
قسه‌كانى قاسم شەشۆ لە یادی تێپەڕبونی 10 ساڵ بەسەر هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر شنگال و ئێزیدییەكان، لە مەزارگەی شەرەفەدین رۆژى 3.8.2024 كردوویه‌تى و له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ش كه بڵاوبووه‌ته‌وه، شه‌شۆ ده‌ڵێت “تا محەمەد و ئایینەكەی مابێت، هێرش و فەرمانەكان بۆ سەر ئێزیدییەكان بەردەوام دەبن”.
هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و ئێزیدییەكان لە 3.8.2014 روویداو بەهۆیەوە هەزار و 293 ئێزیدی كوژران، 68 مەزارگە خاپوركران و شه‌ش هه‌زار و 417 ئێزیدی رفێنران لە نێویاندا ژن و منداڵ بوون، تائێستاش زیاتر لە 80 گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزیدییه‌كان دۆزراونەتەوە.
ئەوقافی زاخۆ، یه‌كه‌م فه‌رمانگه بوو له رۆژى 5.8.2024 سکاڵاى یاسایی تۆمار كرد، و نەعیم عەبدولغەفار، بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی زاخۆ بە 964 راگه‌یاند، سکاڵایان تۆمارکردووه و پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه و رێگە نادەن هیچ کەسێک پێکەوەژیانی هەرێم تێکبدات.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وتەبێژی لیژنەی فەتوای هەرێم بۆ 964 ـى راگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلام داوای یاسایی له‌سه‌ر قاسم شه‌شۆ تۆمار ده‌كه‌ن.
وتیشی “تۆماركردنى داواكه‌مان له‌م یه‌ك دوو رۆژه ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوێنی له دهۆك نزیكه‌ى پێنج لایه‌نى فه‌رمى و كه‌سایه‌تى داوای یاساییان تۆمار كردووه.
روونیشیكرده‌وه تا ئێستا به فه‌رمى هیچ داوای لێبوردنێك له‌لایه‌ن قاسم شه‌شۆوه نه‌كراوه و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر داواى لێبوردن بكات داواى یاساییه‌كه‌شیان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت”.
بەپێی ماددەی 372 لە یاسای سزادانی عێراقی هەركەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سووكایەتی و بێڕێزی بە یەكێك لە ئایینەكان و پیرۆزییەكانی بكات، یان سووكایەتی بە كەسایەتییەكی پیرۆزی ئایینەكە بكات، ئەوە بە بەندككردن سزادەدرێت كە لە ساڵێك كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت.