زیاتر لە ساڵێکە

گەنجێکی ئاوایی مەنسور لە سنووری خورماتوو بێ سەروشوێنە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

گەنجەکە ناوی محەمەد جەهانبینە و تەمەنی 26 ساڵە، لە ئاوایی مەنسوری ناوچەی ھەفتەغار لەسنووری نێوان قەزای داقوق و دوزخورماتوو، ماوەی ساڵێک و دوو مانگە بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی دەڵێن، ”شوێن نەماوە بۆی نەگەڕێین بەڵام بێ سود بووە و هێزە ئەمنییەکان هاوکارمان نین لە دۆزینەوەی کوڕەکەمان.”

964 لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەردوو سنووری دوزخورماتوو و داقوق قسەی کرد ئەوان دەڵێن بەپێی توانا بەدواداچوونمان کردووە بەڵام نەگەیشتووین بەهیچ سەرەداوێک.

عەقید دەمیڕاڵ قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق بە 964ـی وت، “هەرچەندە ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانیان هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە کە بزانن گەنجەکە لە ژیاندا ماوە یان نا.

باوک و دایکی محەمەد قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، ”قەت نەبووە کوڕەکەمان شەوێک دیار نەمێنێت بەڵام ئەمجارە نازانین چی بەسەر هاتووە.”

ئەوەشیان نەشاردەوە کە کوڕەکەیان نەخۆشی دەروونی لەگەڵدایە، نە تەسکەرە و نە پارەشی لەگەڵ خۆی هەڵنەگرتووە کە لە ماڵ دەرچووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پێنج رۆژە گەنجێکی قەزای پێنجوێن بێسەروشوێنە

پێنج رۆژە گەنجێکی قەزای پێنجوێن بێسەروشوێنە