ئەمشەو

هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد 

964+ عەرەبی
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمشەو رایگەیاند، گوێبیستی دەنگی تەقینەوە بوون لە نزیك بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، هێزە ئەمنییەكانیش بەرەو بنكەكە رۆیشتوون.

هاوكات چەند سەرچاوەیەكی میدیایی نزیك لە لایەنە عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، هێرش كراوەتەسەر بنكەی عەین ئەسەد، كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا نیشتەجێیە، هەروەها فڕینی چڕی كۆپتەر بەسەر ئاسمانی بنكەكە و دووكەڵیش بینراوە.
هەروەها سەرچاوەیەكی دیكە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، بنكەكە بە دوو مووشەك كراوەتە ئامانج و لەسەر بارهەڵگرێكی كیا مووشەكەكان ئاراستە كراون، هەروەها وێنەی بارهەڵگرەكەش بڵاوكراوەتەوە.

هێشتا هیچ لایەنێكی فەرمی لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق زانیاری و لێدوانی لە بارەی هێرشەكە نەداوە و پشتڕاست نەكراوەتەوە.

هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد 

بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکرایە سەر عەین ئەسەد

بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکرایە سەر عەین ئەسەد