پۆلیسی سلێمانی:
“شەوی رابردوو هیچ رووداوێکی تەقەکردن رووی نەداوە”
964+
ژێوار خدر
پۆلیسی سلێمانی لە بارەی دەنگۆی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و هیچ رووداوێکی تەقە کردن و برینداربوون لە سنوورەکە رووینەداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ،5.8.2024 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەنگۆی رووداوێکی تەقەکردن لە شاری سلێمانی دەڵێت، “دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە بەشێک لە راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وا بڵاوکرایەوە کە ئەفسەرێکی هێزەکانی کۆماندۆ تەقەی لە دوو کەس کردووە و برینداری کردوون، ئێمە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەمان کرد و دەرکەوت شەوی رابردوو هیچ رووداوێکی تەقەکردن و برینداربوون بە فیشەک لە سنووری بەش و بنکەکانمان رووینەداوە”.