لەگەڵ تەماتەی تازە تێکەڵ کرابوو

لە گەرمیان نزیکی چوار تۆن تەماتەی خراپ دەستی بەسەردا گیرا

964+

ژێوار خدر

لە گەرمیا نزیکی چوار تۆن تەماتە دەستی بەسەردا گیرا، کە شیاوی خواردن نەبووە و لەناو برا.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنتڕۆڵی جۆریی کشتوکاڵی گەرمیان دەستیان گرتووە بەسەر بڕێکی زۆری تەماتەی کۆن و خراپ بوو، کە ویستراوە لە ناو بازاڕدا ساغبكرێتەوە.

محەمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆریی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـی وت، ”ئەو تەماتەیەی دەستمان بەسەردا گرتووە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بوو، بەهۆی ئەوەی زۆر کۆن و خراپ  بوو، لەناومان برد، بڕەکەشی سێ تۆن بۆ سێ تۆن و نیو بوو.

وتیشی، تەماتە کۆنەکە لەگەڵ بڕێك تەماتەی تازە تێکەڵکرا بوو، ویستبوویان لە ناو بازاڕدا ساغی بکەنەوە، بەڵام پێش ئەوەی بڵاو بکرێتەوە ئێمە دەستمان بەسەردا گرت و لە تاقیگەدا پشکنینمان بۆ کرد و دەرچوو کە شیاوی خواردن نییە.

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆریی کشتوکاڵی گەرمیان روونیشیکردەوە، ئەوان تەماتەکانیان تەلەف کردووە و رۆژانەش بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و پشکنین بۆ ئەو بەرهەم و سەوزە و ئەو میوانەی دێنە بازاڕەکانی گەرمیانەوە.

دەست بەسەر 10 تۆن سێوی خراپبوودا گیرا

دەست بەسەر 10 تۆن سێوی خراپبوودا گیرا