كه‌مترینیان بۆ دامه‌زراندن بووه‌

نزیكه‌ى 3000 هاوڵاتى سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكى كۆیه‌یان كردووه‌

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى كۆیه‌ ده‌ڵێت، له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا له‌كۆى نزیكه‌ى سێ هه‌زار هاوڵاتى كه‌ سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكیان كردووه‌، كه‌مترین ژماره‌یان بۆ دامه‌زراندن بووه‌.

لیژنه‌كه‌ هه‌میشه‌ییه‌و هاوڵاتیان بۆ زۆربه‌ى كاروباره‌كانیان پێویسته‌ سه‌ردانى بكه‌ن.

به‌پێی ئامارێك كه‌ ته‌ندروستى كۆیه‌ بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوو هەزار و 834 هاوڵاتی بەمەبەستی مامەڵەی جیاجیا سەردانی یەكەی لیژنە پزیشكییه‌كه‌یان كردووە.

زۆرترین ژماره‌ى هاوڵاتیان بۆ پشكنینى چاو سه‌ردانیان كردووه‌ كه‌ ژماره‌یان دوو هه‌زار و 479 كەس بووه‌.

146 كەس بۆ راپۆرتی پزیشکی، 74 كەس بۆ مۆڵەتی تەندروستی، 87 هاوڵاتی بۆ دیاریکردنی تەمەن و 48 هاوڵاتیش به‌مه‌به‌ستى دامەزراندن سه‌ردانى لیژنه‌كه‌یان كردووه‌

هاوكار عه‌لى، وته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ ته‌واوى سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ به‌ ناحیه‌ و گونده‌كانیانه‌وه‌ ته‌نیا یه‌ك لیژنه‌ى پزیشكى هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌م ئاماره‌ ته‌واوى سنوورى قه‌زاكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌ به‌كارى لیژنه‌ى پشكنینی پێشمه‌رگه‌ى...

پێداچوونه‌وه‌ به‌كارى لیژنه‌ى پشكنینی پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌كرێت