ئەحمەد جۆڵا:
“بەرزان لەگەڵ خۆیدا بەرنامەی بەرنامەشى ناشت”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ 1.8.2024، چلەى ماتەمینى هونەرمەند بارزانى قالەى خەڵوز لە سلێمانى بەڕێوەچوو، ئەحمەد جۆڵا و ماهیر حەسەنیش یادگارییەکانیان لەگەڵ ئەو هونەرمەندە دەگێڕنەوە.
ماهیر حەسەن لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “بەرزان لە هەموو بوارێک خزمەتی گەورەی هەبووە و یادەوەری خۆشمان هەبوو پێکەوە، بەڵام هەمیشە پێی دەوتم خۆتان هەرزان فرۆش مەکەن و با کارەکانتان بمێنێتەوە لای خەڵک”.
ئەحمەد جۆڵا جگە لەوەی هاوڕێی بەرزان بووە هاوکات پێکەوە ساڵانێک لە بەرنامەی بەرنامەی رۆڵیان بینیوە، بە چاوی گریانەوە بۆ مایکی 964 باسی لە یادەوەرییەکانی کرد و وتی،”بەرزان لەگەڵ خۆی بەرنامەی بەرنامەشی ناشت”.
بەرزانی قالەی خەڵوز هونەرمەند و شانۆکاری دیاری سلێمانی، لە رۆژی 18.6.2024 بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح