لە ناحیەی ئەلقوش
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو شوفێر گیانیان لەدەست دا
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە2024.8.1، لە ناحیەی ئەلقوش لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو شوفێر گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە لە نێوان دوو بارهەڵگر لە سەر رێگای باعەدرێ – بەدریک روویداوە، یەکێک لە شوفێرەکان خەڵکی باکوری کوردستانە و شوفێرەکەی دیکەش خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
مەتین جەمیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی ئەلقوش شوفێری هەردوو بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.
وتیشی، لە ئێستادا لە پزیشکی دادی دهۆکن و پشکنین بۆ هەردوو تەرمەکان کراوە، دوای ئەوە رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە.
یەکێک لەو دوو بارهەڵگرە مریشکی بارکردووە و بەهۆی رووداوەکەوە چەندان مریشکیش مرداربوونەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی