نەڤید بۆ 964: ئەردۆگان هۆکاری کێشەکەیە
+964
پەری ساڵح
دوای ئەوەی ژینێ ئەتروشی شەڕی لە دژی نەڤید زەردی راگەیاند، نەڤید زەردی لە رێگەی 964 وەڵامی ژینێ ئەتروشی دەداتەوەو دەڵێت، وێنەی ئەردۆگانی بڵاوکردەوە بۆیە کێشە دروست بوو.
ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی نێوان ژینێ ئەتروشی و نەڤید زەردی بابەتی گەرمی سۆشیال میدیایە و ژینێ لەرێگای چەند ڤیدیۆییەکەوە وتی، لەگەڵ هونەرمەندێک گرێبەستی هەبووەو هونەرمەندەکە پابەند نەبووە بە گرێبەستەکەوەو هەقی خۆی نەیداوەتێ، هەرچەندە ناوی نەڤیدی نەهێنابوو، بەڵام بەپێی کاتی چالاکییەکە و دەرکەوتنیان پێکەوە، روون بوو مەبەستی لە نەڤیدە.
نەڤید زەردی بە 964ـی وت، ”ئەو کەسە وێنەین ئاردۆگانی بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش رێ پێنەدراوە، بۆیە کێشەکە لەوەوە دروست بوو، دەیانەوێت کێشەکە بە سیاسی بکەن”
نەڤید زەردی تۆمارێکی دەنگی بۆ 964 ناردووە کە ژینێ دەڵێ نەڤید هەقی خۆی داوەتێ، هەروەها کۆپی گرێبەستەکەی نێوانیشیانی ناردووە