تەمەنی سێ ساڵە

لە ئاکرێ منداڵێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لەگوندێکی سنووری قەزای ئاکرێ منداڵێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

منداڵەکە بەناوی (ر، ر)ـە و تەمەنی سێ ساڵە و دانیشتووی گوندی خرپا زێباریایە لەسنووری قەزای ئاکرێ.

نيچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گەیندرایە نەخۆشخانە و لە پزیشکی داد پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

وتیشی، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە کە دایکی منداڵەکە سەرقاڵی شۆردنی ماڵەکە بووە، دوای تەواوکردنی سەلاجەی ماڵەکەی هەڵکردووە و منداڵەکە دەستی لە سەلاجەکە داوە و کارەبا گرتوویەتی تا گەیەندراوەتە نەخؤشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی قسەی وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ، لەلایەن پزیشکی دادی ئاکرێ پشکنین بۆ تەرمی منداڵەکە کراوە و لەئێستادا تەرمی منداڵەکە رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

مێرمنداڵێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و بەهۆی ئاگ...

مێرمنداڵێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و بەهۆی ئاگرەوە نۆ دوکانیش بە تەواوی سووتان