لە دەروازەى زێت

هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى رادەگیرێت

وریا فەتاح

بەهۆى قیرتاوکردنى رێگەگەى، دەروازەى زێت بەڕووى گەشتیاران و بازرگاناندا دادەخرێت.

بەپێى ئاگادارییەکى دەروازەى نێودەوڵەتى زێت، دەروازەکە لە رۆژانى دووشەممە و سێشەممە، بەڕووى هاتوچۆى بازرگانی و گەشتیاریدا دادەخرێت.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە کە رێگاى دەروازەکە قیر دەکرێت و هەموو جموجۆڵێک رادەگیرێت.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، رۆژى چوارشەممە 24.7.2024، دووبارە دەروازەکە بەڕووى هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانیدا دەکرێتەوە و هاتن و چون ئاسایى دەبێتەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.