دیمه‌نێكی بیناى بنکەی کارەبای سێگردكان... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى سێگردكان
بارزۆریان له‌سه‌ره
ناحیه‌ى سێگردكان به خشته كاره‌با ده‌داته حه‌وزه‌كانى ماسی و كشتوكاڵكردن و هاوڵاتیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان كاتى دابه‌شكردنى كاره‌با بۆ شوێنه جیاوازه‌كان دیاریكرا و هه‌ریه‌ك له حه‌وزه‌كانى ماسی و كشتوكاڵكردن و هاوڵاتیان به‌جیا كاره‌بایان پێده‌درێت.
ماوه‌یه‌ك مانگێك بوو به‌هۆى بارزۆری له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با، له‌ته‌واوى سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان كاره‌با ده‌بڕا، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته‌ش بنكه‌ى كاره‌با له‌و ناحیه‌یه پلانێكی دانا و به‌پێی خشته كاره‌باى به‌شوێنه جیاوازه‌كان دا.
خشتهكه بۆ سێ لایه‌ن ددابهش كراوه بۆ پێدانى كاره‌با كه بریتین له حه‌وزه ماسیه‌كان، هاوبه‌شانى کارەبای پری فیس بۆ کشتوکاڵ و هاوڵاتیانیش.
به‌پێی ئه‌م خشته‌یه، ئێواران لە کاتژمێر 6:00 تاوه‌کو کات ژمێر 9:20 خوله‌كى شەو هەموو حەوزە ماسی و هاوبەشەکانی پری فیس لە سارتک و ئاوماڵ و سێکانی و تازەدێ قەمبەر لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی حەوزە ماسی لە سنوری سێگردکان دەبێت کارەباکانیان بکوژێنەوە دەتوانن کات ژمێر 9:30 خولهك کارەباکانیان پێبکەنەوە.
شەوان لە کاتژمێر 9:00ـی شەو تاوه‌کو 12ـی شەو هەموو حەوزە ماسی و هاوبەشەکانی پری فێس کە بۆ کشتوکاڵکردن بەکاردەهێنرێت دەبێت کارەباکانیان بکوژێنەوە دەتوانن کاتژمێر 12:30 خولهك کارەباکانیان پێبکەنەوە.
رۆژانە كاتى بەیانیان پێویستە هەموو حەوزە ماسیەکان نافورەکانیان بکوژێنەوە و کار نەکات.
هه‌رچه‌نده بنكه‌ى كاره‌باى سێگردكان ده‌ڵێت، ئەم خشتەیە تاوه‌کو 19.7.2024 لە سنوری ناحیەكه‌یان کاری پێدەکرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، جارێ ئه‌و خشته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی نوێى كاره‌با له سنووره‌كه‌یان ته‌واو ده‌كرێت.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به 964ـى وت “پڕۆژه‌ى راكێشانى فیده‌رى دووه‌م له ناحیهكهمان له ته‌نده‌رینه دوو هه‌فته‌ى دیكه ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به راكێشانى فیده‌رى دووه‌م بڕى كاره‌با له سنوورى ناحیه‌كه‌یان ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده و بۆ ئێستا ناحیه‌كه‌یان خواستى هاوڵاتیان دابین ده‌كات.