دیمه‌نى دانانى تابڵۆى مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نى له سنوورى حاجى ئۆمه‌ران ... وێنه: ده‌زگاى مینى هه‌ولێر
له حاجی ئۆِمهران ده‌ستیان پێكردووه
كاركردن له كێڵگه‌ى مینى ناوچه سنوورییه‌كان پێشخراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای گشتی کاروباری مین، كاركردنى له ناوچه مینڕێژكراوهكانى ناوچه سنوورییه‌كان پێشخستووه و ئێستا له سنوورى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران خه‌ریكی ته‌واوكردنى كێڵگه‌ى گوندێكن و دواتریش بۆ گوندێكی دیكه‌ى هه‌مان ناحیه ده‌چن.
دوو کێڵگەمین له سنوورى ناحیه‌كه دیاریكراون بۆ كاركردن تیایاندا، یه‌كه‌میان كێڵگه‌ى سەرگۆڕ له گوندى زینوێ و دووه‌میشیان كێڵگه‌ى مارێن له گوندى ئاڵانه.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یان له‌به‌ر دوو هۆكار ناوچه سنوورییه‌كانیان بۆ كاركردن پێشخستووه، یه‌كه‌میان به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنه‌كان نزیكى ناوچه گهشتیارییهكانن دووه‌میشیان رێگایه‌كن بۆ ره‌وه‌نده‌كان.
وتیشی ” كێڵگه‌ى سەرگۆڕ له‌ته‌واوبووندایه له رووبەری پێنج هه‌زار و 769 مه‌تر دووجا، پێنج هه‌زار و 529ـى لێ پاككراوه‌ته‌وه و له ته‌واوى ئه‌م رووبه‌ره‌ش نۆ مینى دژەکەسی دۆزراونەتەوە و لەناوبراون”.
کێڵگە مینەکە بەهاوکاری رێکخراوی( ITF )ی سلۆڤینیا بەدابینکردنی هۆکارەکانی هاتووچۆ پاکدەکرێتەوە و ده‌ڵێت “یه‌كێكه له کێڵگەمینه مەترسیدارهكان چونكه له ساڵانی رابردوودا رووداوی جیاجیاى لێ رووداون”.
روونیشیكرده‌وه، دواى ته‌واوبوونى ئه‌م كێڵگه‌یه تیمه‌كانیان روو له كێگهى مارێن ده‌كه‌ن له سنوورى گوندی ئاڵانە، هه‌ردوو كێڵگه‌كه‌ش دواى پاككرانهوهیان له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه بۆ ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵكردن به‌كارده‌هێندرێن.