داواکاری گشتی چێشتخانەی ئاسایشی پشکنی

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

سەرۆکی داواکاری گشتی، لەگەڵ لیژنەیەکی تەندروستی چوونه‌تە چێشتخانەی ئاسایشی هەولێر، بەگوتەی خۆیان دەیانەوێت دڵنیابن لە پاکوخاوێنیی خواردنی گیراوانی ئاسایش.

کاوە فەتحی مەعسوم، سەرۆکی داواکاری گشتی هاوشان له‌گه‌ڵ لیژنەیەکی تەندروستی سه‌ردانی چێشتخانه‌ی ئاسایشی هه‌ولێریان كرد.

له‌و وێنانه‌ی كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ته‌شتێك له‌بیبەری قاشکراو و دانه‌یه‌كی دیكه‌ش پڕ برنج و لولەیەک گەس دەردەکەوێت.

.داواکاری گشتی لەگەڵ نوێنەری تەندروستی هەولێر

رێزان ئەنوەر، دکتۆر و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێرە، بە تۆڕی 964ی وت “لیژنەی تەندروستی زوو زوو دەچێتە خواردنگەی بەندیخانەکان، بەڵام سەردانی ئەمجارە لەسەر داوای داواکاری گشتی بوو”.

دکتۆر رێزان، لە بارەی هەبوونی مەرجە تەندروستییەکان، ده‌ڵێت “تێبینیی ئەوەمان کرد سەرجەم مەرجە تەندروستییەکان لە خواردنگەی ئاسایش هەبوون و هیچ شتێکی ئەوتۆ نەبوو جێگەی رەخنە بێت”.

سەردانەکە رۆژی یەکشەممە 22ـی کانوونی دووەم ئەنجامدراوە، لە هەواڵەکەی داواکاری گشتیدا هاتووە، لە رەوشی زیندانیان کۆڵیوەتەوە و گوێیان لە داواکاری زیندانیان گرتووە.

پشکنینی خواردنگەی ئاسایشی هەولێر