له سه‌نگه‌سه‌ر
چاڵى كێبڵه‌كانى كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێت بۆنێكی ناخۆشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى نیزكهى پێنج مانگه كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێت چاڵى بۆ دانانى كێبڵ له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر لێداوه دواى دانانى كێبڵه‌كانى تائێستا چاڵه‌كانى پڕنه‌كردووه‌ته‌وه و به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئاو له‌و چاڵانه بۆنێكی ناخۆش بڵاوبووه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه ناوى IQ ـه‌و له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كات.
له سۆشیاڵ میدیاكانى ئه‌م ناحیه‌یه دیمه‌نى ئه‌و چاڵانه‌ى كۆمپانیاكه بڵاوكراونه‌ته‌وه و دواكارن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌یان بۆ بكات كه كۆمپانیاكه دروستی كردووه.
دلێر ئیسماعیل، سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر به 964ـى راگه‌یاند، له زۆربه‌ى كۆڵان و شهقامهكانى ناحیه‌كه‌یان ئه‌م چاڵانه به پڕنهكراوەیى به‌جێهێڵدراون و دهیوایه كۆمپانیاكه له‌دواى دانانى كێبڵه‌كان خۆی چاڵهكانیش پڕبكاته‌وه.
وتیشی “له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه ئاگادارى كۆمپانیاكه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته، ئه‌گه‌رنا به‌نوسراوى فه‌رمى سه‌رووى خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه”.
نوێنه‌رێكی شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ئاگادارى هه‌ڵكه‌ندنى چاڵه‌كان و پڕنهكردنهوهیان بووه، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، چه‌ند جارێك كۆمپانیاكه وتویهتى پڕیان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش نه‌یانكردووه.
سه‌نگه‌سه‌ر
شاره‌وانى: ناتوانین هیچیان بۆ بكه‌ین
مه‌یدانى ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رى سه‌نگه‌سه‌ر بێ مۆڵه‌ته و هیچ چاودێرییه‌كى له‌سه‌ر نییه
ناحیه: هه‌ڵمه‌تى دیكه‌شیان بۆ ده‌كه‌ین
30 ماتۆڕسكیلی بێزاركه‌ر له سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا
له هاویندا خولى جۆراوجۆریان به‌ڕێوه بردبوو
رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین مامۆستا خۆبه‌خشه‌كانى له‌یاد نه‌كرد و رێزى لێنان
له بنارى قه‌ندیله‌وه بۆ بازاڕه‌كانى حاجیاوا و قه‌لادزێ و رانیه