رۆبۆتەكان لە خزمەتی مرۆڤایەتییەوە بەرەو جەنگ
بەرەو جەنگی رۆبۆتەكان
یەك لەسەر سێی سوپای ئەمریكا دەبنە رۆبۆت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
مارک میلی، ژەنەراڵی خانەنشینی ئەمەریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، رۆبۆت و ئامێرە زیرەکەکانی دیكە لە ماوەی 10 – 15 ساڵی داهاتوودا تا یەک لەسەر سێی سوپای ئەمریکا پێکدەهێنن.
میلی دەڵێت: پێدەچێت ژمارەی هێزە مرۆییەکان لە سوپای ئەمریکادا کەم ببێتەوە لەگەڵ هەنگاونان بەرەو سیستمی رۆبۆتی.
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە دوای فڕۆکەی “شەڕی هاوبەش”دا دەگەڕێت، کە بتوانێت شانبەشانی فڕۆکەوانە مرۆڤەكان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و سەرلێشێواندنی دوژمن و تەنانەت تەقاندنەوەی ئامانجەکانیش.
مارک میلی هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، هێزی دەریایی ئەمریکا هەوڵدەدات كەشتییەكی هایبرید دروست بکات، کە بەلەمی سەر ئاو و ژێر ئاوی ئۆتۆماتیکی هەبێت و توانای ئاگرینی هێزە مرۆییەکان زیاد بکات، لە پێشەنگەکانی ئەم بوارەشدا هێزی 59 هەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
میلی وتی: “وڵاتێک کە ئەم تەکنەلۆژیایانە بۆ بەکارهێنانی سەربازی باشتر بکات، لە هەر شەڕێکی چەکداریدا تایبەتمەندی زۆر بەرچاو و رەنگە یەکلاکەرەوەی دەبێت”.