یەکێکیان لەوێوە تێپەڕیوە و گولـلەى بەرکەوتووە
رووداوێکى تەقەکردن دوو بریندارى لێکەوتەوە
964+
میلاد جەلال_ گەرمیان
رووداوێکى تەقەکردن لە کەلار دوو بریندارى لێکەوتەوە و دۆخى تەندروستى هەردوکیشیان جێگیرە.
رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت، لە رووداوێکى تەقەکردندا دوو کەس بە گولـلە بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
وەک باسى دەکات، رووداوەکە لە نزیک قوتابخانەى شەهید ئارام روویداوە و یەکێک لە بریندارەکان لەو کەسانە بووە کە شەڕى کردووە و تەمەنى 20 ساڵە، بریندارەکەى تر تەمەنى 21 ساڵە و لەوێوە تێپەڕیوە و پەیوەندى بە رووداوەکە نەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح