زاوا خەپە و رۆمانسییە

سبەی لە هیندستان حەفلەیە و 156 ملیۆن دۆلاری تێچووە

+964

پەری ساڵح

سبەی هەینی، کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی هیندستان و کیشوەری ئاسیا ئەنانت ئیمبانی ژن دەگوازێتەوە، هەرچی ئەستێرەی بۆڵیود و هۆڵیودە لەوێن و ملیۆن دۆلاری تێچووە .

ئەم ئاهەنگە گەورەیە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، هەرچەندە چەند رۆژەی رابردووش، هەر ئاهەنگ و شایی بووە  و میوان دەهاتن و دەچوون و هەمووان لەسەر گیرفانی کاکى زاوا و باوکی دەعوەت بوون.

کاکی زاوا لەبەرئەوەی خۆشەویستەکەی لە منداڵیەوە ئاشقی جاستن بیبەرە، ئەو هونەرمەندەى بۆ ئاهەنگەکەى هێناوە و بە نیو کاتژمێر گۆرانی وتن، بیبەر 10 ملیۆن دۆلاری لە زاوا وەردەگرێت.

پێش چوار مانگیش ئاهەنگی مارەبڕین و نیشانەکردنەکەیان سێ رۆژی خایاند، ئەوەی دڵت دەیویست لەو ئاهەنگە دەتبینی، نزیکەی 1200 میوان بەشدارییان کرد  بەشێکی زۆر بەناوبانگەکانی جیهان میوان بوون لەنێویاندا مارک زوکەربێرگ لە مێتا و بیل گەیتس لە مایکرۆسۆفت.

کچە چۆپی کێشەکەی لوبنان ترێندی گەرمی سۆشیال میدیایە

کچە چۆپی کێشەکەی لوبنان ترێندی گەرمی سۆشیال میدیایە