كاریان گواستنه‌وه و بازرگانیكردن بووه
چوار تۆمه‌تبار به 17 كیلۆگرام كریستاڵ ده‌ستگیر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ده‌ستگیركردنى چوار تۆمه‌تبارى راگه‌یاند، كه كاریان بازرگانیكردن و گواستنه‌وه‌ى مادده‌كه بووه.
چوار تۆمەتباركه بڕی 17 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریشیان پێگیراوه لەجۆری کریستاڵ .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، ماوه‌ى به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنى ئه‌م چوار تۆمه‌تباره زیاتر له مانگێكی پێچووه و هه‌موو ئه‌و كاره‌شیان به فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش ئه‌نجام داوه.
له رۆژى 26.5.2024 تا 3.7.2024 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە دوو چالاکیدا بەدواداچوونیان كردووه و توانیویانه ئه‌م چوار تۆمەتباره ده‌ستگیر بكه‌ن، کە کاریان گواستنەوە و بازرگانیكردن بوو بە ماددەی هۆشبەر.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌م چوار تۆمه‌تباره له سنوورى دوو شارى جیاوازى هه‌رێمی كوردستاندا بووه، به‌ڵام به‌پێویستى نه‌زانى ناوى دوو شاره‌كه ئاشكرا بكات.
وتیشی “ئێستا هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر راگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان” .