تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی
بەشێكی زۆری ئاسایش شوێنی رووداوەكەیان جێهێشت
964+
ئەحمەد محەمەد
دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە نزیك پرۆژەی میران سیتی لە گەڕەكی راپەڕین، هێزەكانی ئاسایش شوێنی رووداوەكەیان جێهێشت و ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنەكە لابرا و ئێستا شوێنی رووداوەكە پاكدەكرێتەوە.
پەیامنێری 964 هێشتا لەوێیە و بەشێكی زۆری ئاسایش شوێنی رووداوەكەیان جێهێشت، تەنیا دوو سێ ئۆتۆمبێل لەوێ ماون.
لە رووداوەكەدا كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویدا، ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە و شۆفێر و سەرنشینەكەی لەگەڵیدا بوو بە سەختی بریندار بوون.
ئاسایشی سلێمانی روونكردنەوەی بڵاوكردەوە، بەڵام هێشتا روون نییە تەقینەوەكە بەهۆی هێرشی درۆن بووە یان بۆمبی چێندراو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا