لەبن 87 دۆلارە
نرخى نەوت 86 دۆلارى تێپەڕاند
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى نەوت جارێکی دیکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا، 86 دۆلارى تێپەڕاند.
به پێی داتاکانی بۆرسهی جیهانی وزه، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت، بە 86.81 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
نرخی نهوتی خاوی رۆژئاوای تهكساسی ئهمریكا بە 83 دۆلار و 52 سەنتە.
چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە دەوروبەرى 85 دۆلار دەخولێتەوە و گۆڕانکارى گەورە تێیدا رووى نەداوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ماوەیە، بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
زۆر هۆکارهەن بۆ گۆڕانکارى لە نرخى نەوت، بەتایبەت شەڕى غەزە و ئۆکرانیا و کردە چەکدارییەکانى ناوچەکە و پرسى یەدەگى نەوتى ئەمەریکى.
بەپێى پێشبینى شرۆڤەکارانى ئابورى کە لە راپرسییەکى ئاژانسى رۆیتەرز بەشداریان کردووە، پێشبینیان کردووە تێکڕاى نرخى نەوتى خاو لەمساڵدا لە نێوان 84 بۆ 85 دۆلار بێت.