بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕه پاره‌یه‌ك
ئاكرێ به شێوازێكی جیاواز سزاى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ، به شێوازێكی جیاواز سزاى ماددى خاوه‌ن مۆلیده‌كانى داوه، كه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك به پێی سهرێچییهكهى به بڕه پاره‌یه‌ك سزاى بۆ داندراوه.
لیژنه‌كه، كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان داناوه، كه بریتین له نه‌بوونى مۆلیده‌ى یه‌ده‌گ، دواكه‌وتن له پێدانى كاره‌با، نه‌بوونى ئامرازى سه‌لامه‌تى و پابه‌نده ژینگه‌ییه‌كان.
سه‌باح زێبارى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى چاودێریی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى ئاكرێ به 964ـى وت، سزاكه‌یان به‌پێی ژماره‌ی ئهمپێرهكانیان داناوه و به‌پێی سهرپێچییهكهش بڕى سزاكه‌یان بۆ دیاریكردوون.
وتیشی “هیچ یه‌كێك له‌و مۆلیدانه له هه‌زار ئه‌مپێر كاره‌باى كه‌متر نییه كه ده‌یدات به هاوڵاتییان”.
مۆلیده‌ی گەڕەکى کوردستان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ى ئه‌نجاميداوه، بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با، بڕى 750 دینار سزاى بۆ داندراوه، كه كۆى پاره‌ى سزاكه‌ى ده‌كاته 750 هه‌زار دینار.
مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى خرابا ههركیا بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك هه‌زار دینار، مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى نێرگزلاند بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك بڕى هه‌زار و پێنج سه‌د دینار، مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى كۆجینه مه‌لا فه‌رزۆ بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك هه‌زار دینار، مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى سه‌روو بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك 250 دینار و مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى گركا فه‌وجا خارێ بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك 500 دینار سزاى بۆ دانداوه.
سه‌رۆكى لیژنه‌كه ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریكردنیان و به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ش سزاى سه‌رپێچییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.