چهند هەفتەبازاڕێك بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكان دروستدەكرێت
+964
فەرهاد حەسەن
بەقسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی دهۆك، چهند هەفتەبازاڕێكى هاوچهرخ لەو پارێزگایە دروستدەكەن تایبەت بە بەرهەمە ناوخۆییەكان و یهكهمین ئهو ههفتهبازاڕهشیان تایبەت دهبێ بۆ بەرهەمی جوتیارانی سنووری قەزای ئامێدی .
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك بە تۆڕی 964ـی راگەیان “لەداهاتوویەكی نزیكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی IOL كاری دروستکرنی هەفتەبازاڕێکی هاوچهرخی تایبەت بۆ فرۆشتنی بەرهەمی خۆماڵی لەو پارێزگایە تەواودەكرێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، شوێنی دروستكردنی ئەو هەفتەبازاڕە دەكەوێتە نزیك هۆبەی كشتوكاڵ لەناحیەی سەرسەنگی سەر بە قەزای ئامێدی، وتیشی “تایبەتمەندی ئەو هەفتەبازاڕە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی سنووری قەزای ئامێدیە”.
بەقسەی بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی دهۆك بەدەستپێكردنی كارەكان لەو هەفتەبازاڕە، هەلیكار بۆ ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەو سنوورە دەڕەخسێنرێت.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە جگە لەو هەفتەبازاڕە، لەچەندین قەزا و ناحیەیهكی دیكەی سنووری پارێزگای دهۆك، هەفتەبازاڕی هاوشێوە دروست دەكرێن .
تۆڕی 964 لەرێگەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە زانیویەتی، ماوەیەكە كشتوكاڵی دهۆك سەرقاڵی بەڕێوەبردنی خولی جۆراوجۆرە بۆ دەرچوانی بەشەكانی كشتوكاڵ و ڤێتەرنەری سنووری ئەو پارێزگایە، لەرێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمێكی تایبەت بەشداری ئەو خولانە دەكەن بۆئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا بتوانن بەو پسپۆڕییەی خۆیان لەدامودەزگاكانی حكومەت دابمەزرێن.