دیمهنێكى پاشماوه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كه له سنوورى گونده‌كانى پشده‌ره ره‌قه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى هاوشاریانى رانیه
ژینگە "چاره‌سه‌رى نه‌كات ده‌یده‌ینه دادگا"
پاشماوه‌ى كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری دانیشتوانى گونده‌كانى پشده‌ره ره‌قه‌ى هه‌راسان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانی گوندەکانی پشدەرە رەقە، له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بەهۆی بوونى پاشماوه‌ى فڕێدراوى كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى هه‌راسان بوونه و نامه‌یه‌كیان بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌تیش ژینگه‌ى راپه‌ڕین ناردووه بۆ چاره‌سه‌رێكی ئه‌م بۆنه ناخۆشه كه له پاشماوه‌كانى ئه‌م كێڵگه‌یه دروست بووه، ژینگه‌ى راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت پێشتر خاوه‌نه‌كه‌ى ئاگادار كراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش لیژنه‌یه‌كی دیكه ده‌نێرن.
دانیشتوانى ئه‌و گوندانه‌ی نامه‌كه‌یان نووسیوه بریتین له بانوەخەل، دوگۆمان، زەنگڵان، مەمکان، جەلکان و پیرانان و ده‌ڵێن “هاوار و ناڵەمان لێهەستاوە بەدەست بڵاوبونەوەی مێشە رەشەیەکی زۆر و خواردن وخەومان لێ تێکداراوە، هۆکارەکەشی رشتنی پاشەڕۆیەکی شل و بۆگەنی زۆری ئه‌م دەواجینه‌یه كه له سنووره‌كه‌یان هه‌یه .
حه‌مه شوان به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى وت، پێشتریش خاوه‌نى ئه‌م كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌رى ئه‌م پاشماوانه‌ى بكات.
وتیشی “ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی دیكه ده‌نیرێنه‌وه بۆ ئه‌م شوێنه چونكه پێشتر مۆڵه‌تى 10 تاوه‌كو 30 رۆژى پێ‌درابوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه، ده‌نا ده‌یده‌ینه دادگا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له رابردوودا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنى داوه به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ى كاتی بووه و دیسان پاشماوه‌كه فڕێدراوه‌ته‌وه.
روونیكرده‌وه، داوایان له ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم كردووه به‌رچاوڕونیان پێبده‌ن له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى زانستى و ته‌ندروستى بۆ ئه‌م جۆره كێڵگه په‌له‌وه‌ریانه، ده‌ڵێت “چاوه‌ڕێن وه‌ڵاممان بدەنه‌وه بۆئه‌وه‌ى ته‌واوى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به یه‌ك شێواز و رێكار پابه‌ندی پاراستنى ژینگه‌ییان بكه‌ین”.