شاری مه‌ینه‌تییه‌كان یاریگه‌ی تێدا نییه
2000 گه‌نج له‌سه‌ر خۆڵ به‌شداریی فێستیڤاڵی شنگال ده‌كه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له ناحیه‌ی سنوونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌شداربووان له بری یاریگه‌ی چیمه‌ن و پاكوخاوێن، له‌سه‌ر خۆڵ یارییان كرد.
فێستیڤاڵه‌كه به به‌شداریی زیاتر له 2000 گه‌نجی كوڕ و كچ به‌ڕێوه‌چوو، كه له هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه هاتبوون و ماوه‌ی چوار رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
وه‌رزشوان و به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه داوا ده‌كه‌ن یاریگه‌ی چیمه‌نیان بۆ دروست بكرێت، چونكه ده‌ڵێت ته‌پوتۆز به‌ری ئاسمانی گرتووه و به‌م گه‌رمایه خه‌ریكه له ناو تۆز و خۆڵ ده‌خنكێن.
وه‌لید خوده‌یدا رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه به 964ی وت، یه‌كه‌مجاره فێستیڤاڵێكی له‌م جۆره له شنگال ده‌كرێت، كه تۆپی پێ، باله، گۆڕه‌پان و مه‌یدان، ماراسۆن، پایسكلسواری و تۆپی سه‌رمێزی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
وتیشی، ئامانج له‌و فێستیڤاڵه، گواستنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی جوان و ئه‌رێنییه سه‌باره‌ت به شنگال و ده‌رخستنی توانای به‌هره‌مه‌نده‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
هه‌رچه‌نده فێستیڤاڵه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراقه‌وه رێكخراوه، به‌ڵام وه‌لید خوده‌یدا ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر شنگال كه‌مته‌رخه‌مه، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری لاوان و وه‌رزش ده‌كه‌ین یاریگه و هۆڵی وه‌رزشی له شنگال دروست بكه‌ن.