کۆنترۆڵ نەکراوە
ئاگر لە دوكانی سەرەوە كەوتەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
نزیكەی كاتژمێرێك بەر لەئێستا ئاگرێك لە ناو دارستانی دەستكردی دوكانی سەرەوە كەوتووەتەوە و سەرەتا پووش و پەڵاش سووتاوە و بەرگریی شارستانیی سلێمانیش دەڵێت، “تائێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی وت، “ئاگرەكە بەشێكی دوكانی سەرەوەی گرتووەتەوە و پووش و پەڵاش سووتاوە و هەندێك دارودرەختی ناوچەكەش ئاگری گرتوە”.
وتیشی، جارێ زەرەر و زیانی ئاگرەكە دیار نییە، نە رووبەری ئاگرەكە دەزانین، نە ژمارەی دارە سووتاوەكان، لەبەرئەوەی تائێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە و چاوەڕێی ئەوە دەكەین كۆنتڕۆڵ بكرێت و دواتر پێتان رایدەگەیەنم.
نوێكرایهوه 5:15
ئارام عهلی، وتهبێژی بهرگریی شارستانیی سلێمانی به 964ی وت، ئاگرهكه كۆنتڕۆڵ كرا و هیچ زیانێكی گیانی نهبوو، سهبارهت به زیانه ماددییهكانیش، سبهی زانیارییهكان بڵاودهكهینهوه.
پێداچوونەوە: هاوبەش