دراوی 25 هەزار دیناری عێراقی _ گرافیک: 964
موچەی مانگی سێیان پێدەدرێت
وانەبێژانی سێ پارێزگا سبەی لە هەینیدا موچە وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
سبەی هەینی لە سەرجەم پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت، نوێنەرەکەشیان دەڵێت، موچەکە هی مانگی سێی ئەمساڵە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی وت، سبەی هەینی مامۆستایانی وانەبێژ لە 21 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.
ئەو وانەبێژانەی سبەی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن سەر بە، پەروەردانەن:
پەروەردەی بەردەڕەش
پەروەردەی ئاکرێ
پەروەردەی سێمێل
پەروەردەی شەنگال
پەروەردەی ئامێدی
پەروەردەی تلکیف
پەروەردەی شێخان
پەروەردەی رۆژهەلات دهۆک
پەروەردەی رۆژئاوا دهۆک
پەروەردەی زاخۆ
پەروەردەی مێرگەسۆر
پەروەردەی رواندز
پەروەردەی چۆمان
پەروەردەی سۆران
پەروەردەی مخمور
پەروەردەی خەبات
پەروەردەی دەوروبەری هەولێر
پەروەردەی ناوەندی هەولێر
پەرووردەی دەشتی هەولێر
پەروەردەی شەقڵاوە
پەروەردەی کەرکوک بەشی کوردی
هەڵگرانی بڕوانامەی بە کالۆریۆس مانگانهكهیان لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار و دبلۆمیش 350 هەزار دینار وهردهگرن.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیكهى 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە و کۆی گشتی ئهو موچەیهی وهىك شایستهى دارایی له یهك مانگدا وهریدهگرن بریتییه له نزیکەی 15 ملیار دینار.