لە رێگای سەید سادق - پێنجوێن
تانکەرێکی سووتەمەنی ئاگری گرتووە
964+
عومەر فەتاح
تانکەرێکی سووتەمەنی ئاگری گرتووە و بڵێسەی بە ئاسماندا دەچێت، رووداوەکە لەسەر رێگای سەید سادق – پێنجوێن روویداوە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی تانکەرە سووتاوەکەیە و ئاماژەی بەوە کردووە تا ئێستاش هەر دەسوتێت، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارەستانی پێنجوێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی