ئامێدى و دێرەلوک

 لە دوێنێ ئێوارەوە سەگى بەڕەڵا چوار کەسى بریندار کردووە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە سنوورى قەزاى ئامێدى سەگى بەڕەڵا پەلامارى چوار کەس دەدات و برینداریان دەکات، دوو لە بریندارەکان دەمووچاویان شێواوە و پێویستیان بە جوانکارییە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی دێرەلۆک چەند سەگێک لە ناو بازاڕ پەلامارى دوو کەس دەدەن و دەستبەجێ رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن، ئێوارەکەشى دوو کەس لە ئامێدى لەلایەن سەگى بەرەڵاوە پەلاماردراون، بەمەش لە ئێوارەى دوێنێوە چوار کەس بەهۆى پەلامارى سەگى بەرەڵاوە لەو سنوورە بریندار بوون.

مەسعود بۆتی، یاریدەدەری تەندروستیی ئامێدی وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى ئەوەى کە لە دوێنێ ئێوارەوە چوار کەس بەهۆى سەگى بەرەڵاوە بریندار بوون، بە 964ـیشى وت، رەوشى تەندروستى هەموویان جێگیرە، بەڵام دوو لە بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى دهۆک کراون، چونکە سەگ دەموچاویانى شێواندووە و پێویستیان بە جوانکارییە.

لە سێ رۆژدا سەگى بەرەڵا چوار کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کر...

لە سێ رۆژدا سەگى بەرەڵا چوار کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کردووە