پاسه‌پۆرتی دیپلۆماسی ده‌درێته پاڵه‌وانانی كه‌نداوی 25
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق رێنمایی ده‌ركردووه، ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق پاسپۆرتی دیپلۆماسی‌یان پێبدرێت.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، كه دوێنێ هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه، رایگەیاند “فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، رێنمایی داوە ئەندامانی تیپی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق پاسپۆرتی دیپلۆماسی‌یان پێبدرێت، ئەمەش وەک رێزگرتنێک لە سەرکەوتنە شایستەكهیان به به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی كه‌نداوی 25”.
هەڵبژاردەی عێراق ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
عێراق بۆ جاری چواره‌م بووه پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو له مێژوودا.
پێشتریش له تشرینی دووه‌می 2020، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق مسته‌فا كازمی، بڕیاری دا پاسه‌پۆرتی دیپلۆماسی به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بدرێت.
پێشتر تۆڕی 964 بڵاوی كرده‌وه، لە چوار ساڵی رابردوودا عێراق زۆرترین پاسپۆرتی دیپلۆماسی دابەش کردووە.
هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، لە رێگەی دەروازەی تایبەتەوە لە فرۆکەخانەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، کۆمپانیا و هۆتێلەکانیش باشترین خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش دەکەن.