به‌هۆى خنكانه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان
هۆشدارى تووند ده‌درێته شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى چۆمان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامی چۆمان، په‌یامێكی تووند بۆ خاوه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه نه‌بن، سزا ده‌درێن.
په‌یامه‌كه له‌دواى خنكانى كوڕ و باوكێك و دواتریش خنكانى مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانى دوێنێ دێت كه له ئاوى رووبار‌ى ناوپردان بائاوداچوو و ئه‌مڕۆش به ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
ئەحمەد بارزان عەلیکۆ، قایمقامی قەزای چۆمان داوا لە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکات نه‌چنه سه‌ر رووباره‌كان چونكه ئه‌م شوێنانه جێگه‌ی دڵنیایی نین و بەهیچ جۆرێک نابێت گەشتیاران لە دەم ئاو و رووبارەکان نزیک ببنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئاستی ئاوی رووباری باڵەکایەتی زۆرە و نابێت گەشتیاران لە کاتی گەشتکردنیان بۆ سەیرانگەو هاوینەهەوارەکانی سنووری چۆمان بەهیچ جۆرێک لە رووبار و دەم ئاوەکان نزیک ببنەوە.
رووى له خاوه‌ن شوێنە گەشتیارییەکانى سنووره‌كه‌شی كرد، ئه‌وانه‌ى كه‌پر و سه‌یرانگاى گهتیارییان هه‌یه و نزیک رووبارهكانن دەبێت ئەو شوێنانە تەلەبەند بکرێن و رێگە نەدرێت گەشتیاران و سەردانیکاران نزیکی رووبار بکەونەوە.
ده‌شڵێت “هەر سەیرانگاو کەپرێکی گەشتیاری پابەند نەبێت، مۆڵەتی کارکردنیان لێوەردەگرێتەوە و رێگەیان پێ نادرێت کاربکەن و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.