ژمارەیان چەندە؟
ئه‌مڕۆ دواقافلهی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و ماڵی خوا به‌ڕێده‌كه‌ون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دواكاروانی حاجیانی كوردستان به فڕۆكه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون.
كاروان ستوونی وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان به 964ی وت، ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاتژمێر 3:00 دوا کاروانی حاجیانی کوردستان لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بەرەو ماڵی خوا به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
وتیشی، تا ئێستا 4340 حاجی هه‌رێمی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە و كاروانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش 345 حاجیین.
ئەم وه‌رزه‌ی حه‌ج زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونەتە وڵاتی سعودیە و هەزار و 600 کەسیان بە رێگای وشکانییه‌وه سەفەریان کردووە.